top of page

یەکەم بلۆگ.

نوسین مەوهەبەتێکی گەوریە مروڤ بە پێی تێپەڕبوونی زەمەن بۆی ماوەتەوە و هیچ شاراوە نییە ئەگەر نوسین نەبوایه مرۆڤ هیچ کات لەم شۆێنەی کە ئێستا تیدایە نەدەبوو و دەسکەوتەکانی هیچ کاتێک بەم ڕادەیە نەدەگەیشت.

خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو دیاردەیە یان زوو دۆزێوە و بۆ پێشکەوتنی خۆیان کەڵکیان لێ وەرگریت. ئەمە ئێستاش لەم خەڵکە دا بەدی دەکرێت و من خۆم کە وەکو مامۆستا لە مەکتەبێکی سوئدی کار دەکەم، بەردەوام ئەوە دەبینم کە بەردوام شت دەنوسرێت. دوکۆمێنت کردنی هەموو بابەتەکان زۆر سرج ڕاکێشە و قەت هیچ ون نابێت و کێشە زۆر کەم دەبێتەوە، لە کاتی سازبوونی دا.

زۆربەی ئەم کتێبە بیرەوەریانەی دەیخوێنینەوە، بەرهەمی کاری ئەو کەسانەیە کە تاقەتی نوسینی بیرەوەری خۆیان، لە کات و ساتە جوراوجۆرەکانی ژیانی خۆیان دا هەیە و هەبووە کە ئێمە ئێستا دەتوانین بیخوێنینەوە و چێژی لێ وەرگرین و لە ژیانی خۆماندا کەڵکی لێ وەرگرین. هەر بۆیەش ئێستا کە هاتووی و لەم بلۆگەی ماڵپەڕی رێگا بەسەرت کردوینەوە، هەر وا مەڕو و چەند دێڕێک بنوسە. هیچ گومانم نییە دووای چەند ساڵێک دوبارە بگەرێتەوە بۆ سەر نووسینەکانت، داخی وەی دەخۆی کە بۆ زیاترت نەنووسی. کە وای لێ هات چیرۆکی ژیانی خۆت، یا هەر بابەتێک، هەست و خەیاڵت یارمەتیت دەدات کە بینوسی، بنوسە و دڵنیا بە کەسەنێک هەن کە بیخوێنەوە و لایان گرینگ بێت.


ئەمشەو کە دانیشتبووم و وێڕای رۆیای هاوسەرم چاومان لە ئاڵقەێکی سوئدی دەکرد، دۆستێکی زۆر خۆشەویستم لە نوروێژ لینکێکی ویدئویەی بۆ ناردم کە فیلمێکی دیکۆمێنتاری بوو لەسەر شاری مەهاباد کە بەری ٢٥ ساڵ لەمەوبەر ساز کرابوو و لە بەشێک لەو فیلمەدا خۆم دۆزێوە کە گەنجێکی کز و لاوازی، سمێل قەیتانی و قەترانی بووم لە دووکانی ئاسنگەری خۆمان دەگەڵ وەستا حوسێنی ڕەحمەتی پاپیرە گەورەم خەریکی سازکردنی جڵەوی مەڵەغان بووین. ئەگەر بڵێم بۆن و بەرامی دوکان و ڕەژی بەرد و ئاسنی سورم هاتەوە بیر باوەڕم پێ بکە.


سەردەمی لاوی، وەستا حوسێن و چەکچ و داس و پێمەوڕە و شەنە و درمغ و.... حەک چەند خۆش بوو ئەو سەردەمە. ئێستا کە وەبیرم دێتەوە پێم خۆشە هەموو ئەم شتانە بە وردەکاری بنوسمەوە و دڵنیام بە سەرێوە ناچم و ئەم کارە دەکەم.


بەڵکوو هەر لێرە دەست پێ بکم و خۆ تاقی کەمەوە بزانم کەس دەبێت کاتی بۆ دادەنێی و بیخوێنێتەوە؟؟

بۆ یەکەم نوسینی ئەم بلۆگە پێم وایە بەس بێت و دڵ خۆشی خۆم دەدەمەوە و دەڵێم هەر کەس ئەوە بخوێنێتەوە دەڵێی ئەوە لۆچێک لە خەروارە و رەنگە ئەو کوڕە بابەتی زۆر خۆشی پێ بێت. کە وایە هاوڕێم بە و بزانە لەو تاقیکارییە دا سەردەکەوم یان نا؟؟


ڕێز و حورمەت

موشتاق

156 views0 comments
bottom of page