top of page

دەستپێکی ڕێگا. زۆر بەخێرێ خوێنەری بەرێز.


خوێنەرانی خۆشەویست،


لە قوڵایی دڵەوە بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ بڵاگی ماڵپەری رێگا. ئێستا کاتژمێر رێک ١٠ و ١٠ دەقەی بەیانی بە وەختی هێلسینکی وڵاتی فینلاندە و لە ستودیوکەم دانیشتووم، پەنجەکانم لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتێرەکەم داناوە و دەمەوێ دەست بە نووسینی یەکەم پۆستی بلۆگی ڕێگا بکەم. نازانم چۆن دەتوانم ئەو هەستەی هەمە دەربرم. هەستێکی پڕ لە هەیەجان و سەرسامیە، وروژان، هیوا و چاورەوانیە. هەندێکیش هەست بە دڵەراوکە و نیگەرانی دەکەم. بەڵام خۆشحالم لەوەی کە ئەو بڵاگە دەست پێدەکەین و دەتوانین تا ئەو جێیەی دەتوانین خزمەتی ئێوەی بەرێز بکەین.

نامانهەوێ ئەم بلۆگە تەنها کۆمەڵێک وشە بێت؛ بەڵکو دەمانهەوێ شوێنێک بێت بۆ گێرانەوەی چیرۆکە بە نرخەکان، شۆنێک بێت بۆ هاوبەش کردنی بیرۆکەکان و پلاتفۆرمێک بۆ ئێوەی خۆشەویست کە بتوانن بیر و را و دەنگی خۆتان دەربرن. فەزایەکە کە خەیاڵەکان سنووردار نین، بیرکردنەوە و گفتوگۆی ئازاد دەگەن بە ئاستێکی بەرز و رادەیەکی نوێ.


 دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەممەدی) دانەری سایتی ڕێگا

با خۆمت پێ بناسێنم. من ناوم دیاکۆیە، داهێنەری هونەری، و دیزاینێری پشت ماڵپەری ڕێگا و بەرهەمەکانیم. ماوەی ١٥ ساڵە لە ئەورۆپا دەژیم و ئێستاکە دانیشووی وڵاتی سارد و بەفراوی فینلاندم. لە زانکۆ مارکێتینگم خێندووە و لە چەند کۆمپانیای ناو نەتەوەیی گەورە لە بەشی مارکێتینگ وەکو داهێنەر و دیزاینێر کارم کردوە. هەمیشە ویستوومە ئەو ئەزموونانەی بە ساڵان کۆم کردوونەوە، و ئەو زانیاری و شارەزاییانەی هەمە پێشکەش بە گەلی کوردی بکەم. وەکو ئەرکی سەرشانم بینیوە.


هەمیشە باوەڕم بە سیحری وشەکان - هێزی هۆنەر و نووسراوەکان بۆ ئیلهامبەخشین و پەروەردەکردن هەبوە. لە ڕێگەی ئەم ماڵپەرەدا، هیوادارم شوێنێک دروست بکەین کە بتوانن دڵنەوایی و ئیلهام تێدا بدۆزنەوە، بەڵکو شتێکیشی لێ فێر بن و یان خۆد هەر هەندێک چێژ لە چیرۆکەکانی وەرگرن.

دیارە ئەمە تەنها پەیوەندی بە من و هاورێی خۆشەویستم موشتاقەوە نییە - پەیوەندی بە توش و بە هەمووی ئێمەوە هەیە، دەبێ هەموو ببینە کۆمەڵگەیەکی عەقڵی کنجکۆڵ، دەبێت هەموو بگەرێین بەدوای بیرکردنەوە و ئیلهامخوازان. بانگهێشتتان دەکەم کە لەم گەشتەدا لەگەڵمان بن، بیروڕاکانتان دەربرن، بەشداری گفتوگۆکان بکەن و بۆچوونەکانتان دەربرن.

ئێمە پێکەوە دەمانەوێت بە شێوازێکی نوێ و مودێرن نووسراوە کوردیەکان لە رێگای ئەو ماڵپەرەوە پێشکەشتان بکەین، ئەزموونەکان هاوبەش بکەین، لە یەکتر فێربین و جوانی بۆچوونە جیاوازەکان بدۆزینەوە.

چاوەڕوانی چیرۆکی سەرنجڕاکێش و گفتوگۆی یارمەتیدەر و داهێنانی زۆر بن. ئەم بلۆگە شوێنی پشوودانی تۆیە، شوێنێکە بۆ پشوودان و فێربوون و گەشەکردن.

رێز و حورمەت دیاکۆ گەرمیانی ١٥ دێسامبری ٢٠٢٣، فینلاند

183 views1 comment

Recent Posts

See All
bottom of page