یەک ئەپ هەزار چیرۆک
ڕێگا (REGA) گەورەترین پلاتفۆرمی دیجیتاڵی و کتێبخانەی ئەلیکترۆنییە کە بە تایبەتی بۆ زمانی کوردی دروستکراوە. ئامانجی سەرەکی پاراستنی زمان، فەرهەنگ و ئەدەبی کوردییە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای هاوچەرخەوە.
-
کتێبی دەنگی و دەقی: کۆمەڵێک لە بەنرخترین بەرھەمە ئەدەبی و مێژووییەکانی کورد بە دەنگی پرۆفێشیناڵ و بە شێوازی دەقی ڕێکخراو.
-
پۆدکاست و میدیا: دۆکیومێنتاری مێژوویی، بەرنامەی کولتووری و پۆدکاست لەسەر بابەتی جیاواز.
-
کۆرسی فێرکاری: وانەی ڤیدیۆیی بەسوود بە زمانی کوردی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و تواناکان.
-
دۆخی ئۆفلاین: بەکارهێنەران دەتوانن ناوەڕۆکەکان دابەزێنن بۆ ئەوەی بەبێ ئینتەرنێتیش گوێبیست یان خوێنەری بن.

موشتاق فەیزیابی
لە شاری مهاباد سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٣٥٦ بەرامبەر بە ١٩٧٧ زایینی لە دایک دەبێ. ئەو قۆناخەکانی خوێندنی هەر لەو شارە تا دواناوەندی تێپەڕدەکا. بە هۆی سەرمام بوونی بە هونەر و شێعر و ئەدەب، لە ڕێگای ماڵی باپیرانی و بە تایبەتی خانەقاکانی شاری مهاباد، دەگەڵ زۆربەی هونەرمەندان و ئەدیبانی شارەکەی ناسیاو دەبێ. هاوکات دووای فێر بۆنی ئامێری دەف لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەی هونەریشدا بەشداری دەکا.
موشتاق ساڵی ٢٠٠٠ ڕێی هەندەران دەگرێتە بەر و دووای سێ ساڵ مانەوە لە وڵاتی تورکیا مافی پەنابەرێتی لە وڵاتی سوید پێ دەدرێت و ئەوە ئێستا ماوەی بیست ساڵێکە لەو وڵاتە نیشتەجێیە. پاش دەرچوونی بە پلەی ماستێر لە خوێندنی موسیقای ناونەتەوەیی و پێداگۆکی لە زانکۆی مەلیکی شاری ستۆکهۆڵم، وەک مامۆستای موزیک لە قوتابخانە و لە قوناغی مامناوەندی خوێندنگەیەکی ستۆکهۆڵم وانەی موزیک دەڵێتەوە.
بیرۆکەی دانانی پڕۆژەی رێگا لە سەرتا دا بە خوێندنەوەی کتێب بۆ ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە خوێندەوارییان نەبووە. هەروەها ئەو بیرۆکەیە دووای ئەوەیکە کتێبی بە دەنگ بۆ دایکی خۆی دەخوێندەوە زیاتر گەشە دەکا. دایکێک وەک زۆربەی دایکانی دیکەی زوڵم لێکراوی وڵاتمان کە لە مافی خوێندن و نووسین بێ بەش بوون.
لە سەرەتادا، ڕێگا بە بەرهەمە پادکەستییەکانی، هەوڵی ئەوە بووە کە گرینگایەتی بە رۆمان و کورتە چیرۆکانەی نووسەر و ئەدیبە کوردانە بدا کە هەم لە باری مێژوویی و هەم لە باری کۆمەڵایەتی خاوەن پێگەن. ئەکتەر گەلێک کە دەیانهەوێ بۆ بەردەنگی خۆیان کەش و هەوایەکی تێکەڵاو لە کەلەپووری کوردی و نوستالۆژی ساز و بتوانن خۆیانی تێدا وێنا بکەن. وە هاوکات بە سوودوەرگرتن لە موسیقای هونەرمەدانی ڕەسەنی کورد، ئەو کەشە بە هێزتر بکا و تام و چێژێکی جیاوازتر ببەخشێ.
هەر بۆیەش بە پێی ئەزموونێ بیسەرانی بەرهەمەکانی ڕێگا، گا وێڕای ئەو دەنگە گریاون و بە خوڕ فرمێسکیان باراندووە و گا بە قاقا دەگەڵی پێکەنیون. موشتاق لەو ڕێبازەدا بەردەوام دەبێ و هیواشی ئەوەیە بە دەنگ و بەرهەمی زیاتر هاوڕێیەتی خۆی بکات. هاوکات وێڕای هاوڕێکانی، لە گەنج و پیر و منداڵ لە خزمەت بۆ زمان و ئەدەب و کەلەپووری کوردی نەوەستێن. ئەو لەو بڕوایە دایە کە بیستن و هەستی خەیاڵ، وزەیەکی بەرز دەدات بە مرۆڤ کە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، زەین و مێشکی لەو دوونیایە کە لەسەر بێ عەداڵەتی وەستاوە، دوور دەخاتەوە.
وزەی ئەدەب، وێڕای مۆسیقا زاخاوی مێشکە، کە مرۆڤی ئەم سەردەمە زۆری پێویستە.
دیاکۆ گەرمیانی
دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی) لە شاری مەهاباد سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، بەرامبەر بە ١٩٨٥ی زایینی، لە دایک بووە. دیاکۆ یەکێکە لە دیزاینەرە چالاکەکانی بواری براندینگ و میدیای دیجیتاڵی. قۆناغەکانی خوێندنی قوتابخانە و خوێندنی باڵای یەکەمی(وشەی یەکەم لێرەدا نامۆیە و دەکرێ لاببردرێ، چونکە دوایە وشەی ئاکادێمیت دەکار هێناوە و تێری تێکستەکەت دەکا) لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا لە شاری مەهاباد تەواو کردووەو دواتریش لە وڵاتانی فینلاند و کۆماری چیک درێژەی بە خوێندنی ئاکادێمیکی داوە. خولیای قووڵی ئەو بۆ هونەر، بەتایبەت دیزاینی گرافیکی و فۆتۆگرافی، لە سەرەتادا لە چاپخانەی فەرهەنگیی مەهابادەوە گەشەی سەند و دواتریش لە ئەورووپا پەرەی پێدرا تاوەکو بوو بە پسپۆڕێکی ناسراو لە ئاستی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکاندا.
پاش خوێندن، کارکردن و نیشتەجێبوونی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە سوێد، چیک، فەرەنسا و فینلاند، دیاکۆ بوو بە یەکێک لە ناوە ناسراوەکانی بواری دیزاین و بەڕێوەبردنی هونەری لە باکووری ئەورووپا. دیاکۆ دوای خوێندنی لە بواری بازرگانی و مارکێتینگ، توانی لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا، ڕۆڵێکی گرینگ و ئاراستەدەری لە بەشی مارکێتینگی چەندین کۆمپانیای نێودەوڵەتیدا بگێڕێ؛ لەوانە وەک بەرهەمهێنەر، دیزاینەر و فۆتۆگرافەر لە کۆمپانیای جیهانیی ASICS، و وەک بەڕێوەبەری هونەری (Art Director) لە کۆمپانیای FITNESS24SEVEN لە وڵاتانی سوێد و فینلاند کاریکردووە. هەروەها توانیوێتی هاوکاری لەگەڵ براندە ناودارەکانی وەک Haglöfs و Polar بکات. بەڵام گەورەترین پڕۆژەی ژیانی کاتێک دەستی پێکرد کە بڕیاریدا سەرجەم ئەم دەستکەوتە تەکنیکی و پیشەیییانە بخاتە خزمەت کلتوور و زمانی دایکییەوە.
دیاکۆ گواستنەوەی ئەزموون و زانستە کلتووری و تەکنیکییەکانی بۆ گەنجانی کورد بە ئەرکێکی ئەخلاقی و بنچینەیی سەرشانی خۆی دەزانێت. ئەو لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک و کتێبی دەنگی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەوڵی بەردەوامی داوە بۆ خزمەت بە زمانی کوردی. ئەو لە ئێستادا، وەک هاودامەزرێنەری پلاتفۆرمی "ڕێگا" کار (REGA | Kurdish Digital Library)، بۆ گەیاندنی کلتوور، ئەدەبیات و مۆسیقای کوردی بۆ قۆناغێکی باڵاتر و پیشەییتر لەسەر ئاستی ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕە دیجیتاڵییە جیهانییەکاندا دەکات.
بناخەی ئەم خولیایە زیاتر لە بیست ساڵ لەمەوبەر دامەزرا. بناخەیەک کە لە هاوڕێیەتییەکی کۆن و ڕەسەنەوە دەگەڵ موشتاق فەیزیابی، لە خانەقایەکی بچووکی شاری مەهاباددا شکڵی گرت. ئەو کاتە بوو کە خەوەنەکانی موشتاقی مامۆستای موسیقا(هاودامەزرێنەری ڕێگا)، بوون بە خەونی پاراستنی دەنگ و کلتووری زمانی کوردیی. کاتێک هەردوو هاوڕێ دوای ساڵانێک لە هەندەران بەدیداری یەک شادبوونەوە، بڕیاریاندا خەونەکانیان وەڕاست گەڕێنن.

