top of page

پەڕتووکی پەنجەمۆر

وێنەی قەدیمی مەهابادی. دیاکۆ گەرمیانی

کتێبی پەنجەمۆر لە نوسینی هاشم سەلیمی. ئەو کتێبە لە ٤ بەشدا لەسەر پۆدکاستی ڕێگا وەک کتێبی دەنگی ئامادە کراوە و پێشکێش دەکرێت. بەشی یەکەمی ئەو کتێبە پێشەکیەکە لەسەر دەق و بابەتەکانی ئوم پەرتوکە. هەروەها رازێک لەمەر شەوی شەهید بوونی پێشەوای نەمر باس دەکات و بێرەوەرێک لەسەر پێشەوا لە زمان کەسایەتێکی کورد. ئاڵقەی دووهەم باسی مەنیج حەیران ژنێکی هونەرمەندی رەچە شکێن لە موکریان مەنیج حەیران لە زمان ئیبراهیم قادری هەروەها چیرۆکی هەڵۆی ئەویندار سەبارەت بە بەسەرهاتی شەهید بوونی سمایل شەریفزادە لە زمان مامۆستا ئیبراهیم قادری.


ئاڵقەی سێهەم باسی میس داڵ خانم هێمای تەندروستیە. کیژێکی لاوی نوروێژی بە دڵێکی پاک و خاوێن، بەری سەت ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی خۆی ڕا بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی دێت بۆ مەهاباد و هەویستی دوو مانگ بمێنێتەوە بەڵام لەو شارە مایەوە و هەتا هەتایە زێد و وڵاتی خۆی نەبینیوە. ئاڵقەی ئاخری ئەو پەرتووکە دا باس لە بنەماڵەی قازیەکان لە تاران دەکات. رێکەوتنامەی سەدری قازی و قەوام. هیوادارین کە ئەو پەرتووکە بە دڵتان بێت و چێژی لێ وەرگرن.



528 views0 comments

Recent Posts

See All
bottom of page