یاسا و مەرجە قانونییەکان
بەكارهێنانی ماڵپەری ڕێگا، نووسراوەکان، دەنگ و پادکەستەکان، وێنە و ویدیۆکانی ماڵپەری ڕێگا، چ ئەوانەی بڵاوبوونەتەوە و چ ئەوانەی لە داهاتوودا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە رازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود* لە دیجیتاڵ پۆرتاڵی ڕێگا وەربگرێت.
مانای سوودلێ وەرگرتن: خوێندنەوە، گوێبیستەن، سەریرکردن، بڵاو کردنەوە و داونلۆدکردن و دابەزاندنی کەرەستەکانی سەر ماڵپەری ڕێگایە.
-
ئەگەر تەمەنت ژێر ١٨ ساڵە لەوانەیە هەندێک لە بەشەکانی سایتی ڕێگا دۆای مولەت وەرگرتن لە بنەماڵە یان سەرپەرستەکەت بتوانی بەکار بێنی.
-
پلاتفۆرمی ڕێگا بەرپرسیار نییە لەوەی نێوەڕۆكی ئەم پۆرتاڵە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت.
-
کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له ڕێگه‌ی (کوکیــیه‌وه) (cookie): کوکی جۆره فایلێـکی بچووکه له ده‌می سه‌ردانی زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کاندا دێته ناو کۆمپـیوته‌ره‌که‌ت، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌دات له زانینی ئه‌وه‌ی میوانانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان خوازیاری چ بابه‌تێـکیانن. ماڵپەڕی ڕێگاش کوکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کارده‌هێنێت.
-
ماڵپەری ڕێگا پەرتووکی کوردی لەسەر بابەتی جۆراو جۆر بڵاو دەکاتەوە و حەولی وەی دەدات ببێتە پلاتفۆرمێک بۆ هەموو لایانگرانی فەرهەنگ و هونەر و کەلەپوور و زمانی کوردی. بابەته‌کانی ماڵپه‌ڕی ڕێگا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که‌وا ماڵپەری ڕێگا لایه‌نگری ئه‌و بیر و بڕوایانه‌یه که له‌و پەرتووکانەدا هاتووه یاخود بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات.
-
هاوکارانی ماڵپەری ڕێگا بەرپرسیاری ئەو بەرهەمانەن کە بۆ هاوکاری دەیدەن بە ماڵپەری ڕێگا و دەبێت خۆیان لایسێنس و ئیزنی هەموو ئەو کەرەستانەی کە لە ناو بەرهەمەکەیاندا بەکار هاتووە جێبەجێ بکەن. ڕێگا هیچ بەرپرسیاریەتیەک لەسەر بەرهەمەکانی وان هەڵناگرێ و تەنیا وەک پلاتفۆرمێک ئەو بەرهامانەی وان بە وەرگرانی ڕێگا دەناسێنێ بۆوەی یارمەتی دەریان بێت کە بەرهەمەکانیان بەگات بە دەستی بیسەر و بینەرێکی زۆرتر.
-
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی بچووک له نووسینه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا ڕوویدا و کاریگه‌ری نه‌بوو به‌سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که ئه‌وا ڕاستی ده‌که‌ینه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین.
-
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک رویبدات کە ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ی گۆڕیبێ ئه‌وا ڕاستی ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌سـتێره‌یه‌ک (*) له پاڵیدا داده‌نێن و له خواره‌وه‌ی لاپەرەکه‌ش تێبینی له‌سه‌ر ده‌نووسین.
-
بەكارهێنەری ماڵپەری ڕێگا ئەگەر ئەكاونتێكی تایبەت بەخۆی لەسەر ئەم پۆرتاڵە بكاتەوە، سنووری بەكارهێنانی فراوانتر دەبێت و دەشتوانێت بەشداری لە خزمەتگوزاریەکاندا دا بكات، بۆ نموونێ کومێنت لەسەر نووسراوە و بڵاو کراوەکاندا دا‌نێت.
-
بەکارهێنەرانی ماڵپەری ڕێگا بۆیان هەیە را و بۆچوونەکانیان لە سەرە ناوەرۆک و کەرەستەکانی سەر ئەو ماڵپەرە دەرببرن. هه‌موو بیر و باوه‌ڕێـک و تێڕوانینێـکی سیاسی به‌بێ سانسـۆر په‌سه‌ند دەکرێت، وه ده‌سـتکاری له هیچ ڕاوبۆچوونێـکدا ناکارێ. ئێمه لای خۆمانه‌وه ته‌نها بڕیار ده‌ده‌ین بڵاوببێته‌وه یان نا.
-
ده‌بێت نووسینی هه‌موو ڕاوبۆچوونه‌کان به‌م پـێـیه بێت:
-
1- له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بێت.
2- نابێت وشه‌ی ناشیرینی تێدا بنووسرێت و سووکایه‌تی به که‌س بکرێت و زمانی ڕق و کینه‌ی تیایدا به‌کاربهێنرێت.
3- هێرش نه‌کرێته سه‌ر که‌س، زمانی هاندان و بانگه‌شه بۆ توندوتیژی تیایدا نه‌کرێت.
4- تکایه با هه‌ر نووسین بێت و به html نه‌بێت و یاخود کۆدی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
-
خۆشـحاڵین به دووباره بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر چ بابه‌تێـک که له لایه‌ن ڕێگا ئاماده‌کرابێت یان به‌سـته‌ر بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان یان بابه‌ته‌کانمان دابنرێت، بەڵام به مه‌رجێـک ئاماژه بکرێت به‌وه‌ی له لایه‌ن ماڵپەڕی ڕێگا ئاماده‌کراوه. كۆپی رایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بیندراو و بیستراوانەوەی لە ماڵپەری ڕێگا بڵاودەبنەوە بۆ تۆڕی میدیایی ڕێگایە و بەبێ پرس نابێ سەرلەنوێ بە هیچ شێوازێک بەكاربهێندرێن.
-
هەر بەرهەمێك كە لەلایەن بەكارهێنەرەوە نێردرا بۆ ڕێگا، دوای گەیشتنی، تۆڕی میدیایی ڕێگا ئازادە لەوەی بە شێوازی جۆراوجۆر سوودی لێ وەرگرێت.
-
تۆڕی میدیایی ڕێگا مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانەی کە لەلایان بەکارهێنەرەوە داندراون لە هەر كاتێكدا کە بە پێویستی بزانێت رەشیان بكاتەوە یان بگوازێتەوە.
-
لە هەندێك لە كەرەستەكانی دیكەدا كە لە ماڵپەری ڕێگا بڵاودەبنەوە، لینكی ماڵپەڕی دیكە رەنگە بەكاربێت، ڕێگا گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لەئەستۆ ناگرێت.
-
لۆگۆی ڕێگا به فه‌رمی تۆمار کراوه، بۆیه نابێت بۆ ڕیکڵامی بابه‌تی دیکه به‌کاربێت. به‌ڵام ده‌کرێت لۆگۆکه‌مان له ماڵپه‌ڕکاندا به‌کاربهێنرێت بۆ دانانی به‌سـته‌ر بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان.